چه‌كێكی نهێنیی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه له جه‌نگی دژ به رووسیا به‌كارده‌هێنرێت
K24- هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی دروستكراوی ئۆكرانیا ئاشكرا ده‌بێت، كه له جه‌نگی دژ به رووسیا زیاتر له 60 ئه‌ركی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌نجامداوه و توانای پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی به وردی هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه باڵانسی یارییه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ بگۆڕێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، ئه‌و فڕۆكه‌یه كه ناوی "په‌نیشێر Punisher"ـه، توانای هه‌ڵگرتنی 3 كیلۆگرام له ته‌قه‌مه‌نیی هه‌یه و ده‌توانێت 30 مایل له پشت هێڵه‌كانی دوژمن به‌وپه‌ڕی وردییه‌وه بپێكێت.
یۆگین پۆلاتسیڤ، ئه‌ندازیاری دیزاینه‌ری ئه‌و درۆنه ئۆكرانییه له دامه‌زراوه‌ی "ی‌و ئای داینامێكس" گوتی: "له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی رووسیاوه تا ئێستا، په‌نیشێر توانیویه‌تی زیاتر له 60 ئه‌ركی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات و ئامانجه‌كانی به وردی خاپور بكات".
چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و هاووڵاتییانی ئۆكرانییه‌وه تۆماركراون، له دیمه‌نه‌كانیاندا گورزه كوشنده‌كانی سوپای ئۆكرانیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی سوپای رووسیا نیشان ده‌درێن.
پۆلاتسیڤ بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌مه هه‌رزانترین و ئاسانترین رێگه‌یه بۆ وه‌شاندنی گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له دووره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیل دروست بكات.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و درۆنانه كاره‌بایین و له‌ڕێگه‌ی دوو باڵه درێژه‌كانیانه‌وه ده‌توانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تا به‌رزی 1300 پێ بفڕن و ته‌نها پێویستییان به پێدانی زانیارییه له‌باره‌ی ئامانجه‌كانیان، دواتر خۆیان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ ده‌كه‌یه‌نن.
گوتیشی: فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی چاودێریی بێ فڕۆكه‌وان، كه قه‌باره‌كه‌ی بچووكتره به‌ناوی "Specter" هاوده‌می درۆنه‌كه ده‌فڕێت و ئامانجه‌كان بۆی دیاریده‌دات، به‌ر له‌وه‌ی گورزه‌كه‌ی بوه‌شێنێت.
دوای ه‌ندی ساڵی 2014ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، گروپێك به‌ناوی جه‌نگاوه‌رانی دێرین له ئۆكرانیا كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان به ناوی "UA-Dynamics" دامه‌زراند.
مه‌كسیم سوپۆتین، شاره‌زای بازاڕگه‌ری و گوته‌بێژی نافه‌رمیی كۆمپانیای ناوبراو به رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه‌ی راگه‌یاند، سێ له‌سه‌ر چواری كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌یان، له جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان پێكهاتوون و شاره‌زاییان له كرده تایبه‌ته سه‌ربازییه‌كان له قووڵایی خاكی دوژمن هه‌یه.
ئاشكراشیكرد، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان جێگیرن، له‌وانه‌ش كۆگاكانی سووته‌مه‌نی، پێداویستییه‌كان و سیسته‌می دژه فڕۆكه‌كان و گوتیشی: به‌شێك له یه‌كه سه‌ربازییه جیاوازه‌كانی ئۆكرانیا درۆن به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕووی ژماره و ئه‌و پێگانه‌وه، كه درۆنه‌كانی په‌نیشێر لێیان بڵاوده‌كرێنته‌وه به وردی پۆڵێنكراون.
Ukraine's army is using a nimble 'game-changing' drone called The Punisher that has completed scores of successful missions against the Russians, say reports pic.twitter.com/tsiPbTxrNU
— Srbija Evropa (@srbija_eu) March 5, 2022
پێشتریش هه‌مان ئه‌و گوته‌بێژه بۆ رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ـیش گوتبووی: ئه‌و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی په‌نیشێری شاراوه پێشتریش توانیویانه پشێوی له پشته‌وه‌ی هێڵه‌كانی سه‌ر به رووسیای له دۆنباس هێناوه‌ته‌وه، چونكه دوژمن هیچ بیرۆكه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌بووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و جۆره درۆنه له‌ڕووی قه‌باره‌وه تا راده‌یه‌ك بچووكه و كێشی سووكه و رادار ناتوانێت بیدۆزێته‌وه، وێڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانێت له یه‌ك كاتدا سێ بۆمب ئاراسته‌ی سێ پێگه‌ی جیاواز بكات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ی بۆمبی دیكه هه‌ڵگرێته‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا دووباره هێرش بباته‌وه.
جگه له فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی په‌نیشێر، سوپای ئۆكرانیا نزیكه‌ی 20 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی جۆری "به‌یره‌قدار"ی دروستكراوی توركی به‌كارده‌هێنێت.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه هه‌فته‌ی رابردوو سوپای ئۆكرانیا بڵاویكردنه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كه فڕۆكه‌یه‌كی به‌یره‌قدار به‌یه‌ك لێدان كاروانێكی تانك و زریپۆشه‌كانی رووسیای له‌ناوبردووه.
Ukraine unveils fearsome stealth 'Punisher' drones to rain death on Russian forces if Putin invades https://t.co/51cBTQpag2 pic.twitter.com/4JX3jTPWIB
— Georgina (@Georgin17111550) February 16, 2022
له‌كاتێكیشدا پێشبینی ده‌كرا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووسیا بتوانێت به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی ئۆكرانیا له‌ناو ببات، به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، كه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ر جه‌نگی و فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی رووسیی خستووه‌ته خواره‌وه.
H.B