رووسیا داوایەک لە ناتۆ دەکات

"رۆکێتی دژە فڕۆکە بە ئۆکرانیا نەدرێت"
سوپای رووسیا
سوپای رووسیا

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوا لە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ دەکات دەست لە پڕ چەک کردنی ئۆکرانیا هەڵگرن.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ئاسمانی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە"

رووسیا تەواو نیگەران بووە لە رۆکێتی دژە فڕۆکە لە جۆری ستینگەر، کە وڵاتانی ئەوروپا بە هێزەکانی ئۆکرانیایانداوە و تاڕادەیەک باڵانسی شەڕی گۆڕیوە، بۆ ئەمەش وەزارەتی دەرەوەی رووسیا نیگەرانی خۆیی راگەیاندووە و ئاماژەیداوە، ئەوان نیگەرانن لەوەی دواجار ئەو رۆکێتانە بکەونە دەستی گرووپە تیرۆریستەکان، ئەمەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر تەواوی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی.

هەفتەی رابردوو حکومەتی هۆڵەندا بڕیاری ناردنی 200 رۆکێتی ستینگەری دژی فڕۆکەی دا بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا.