گاردیان: مه‌یلی سێكسی پاڵنه‌ری هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ بووه
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیا له چاپی رۆژی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵه بابه‌تی په‌یوه‌ندییدار به جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ورژاندووه، كه یه‌كێكیان كوژرانی به‌رپرسێكی پۆلیسی فه‌ره‌نسایه له‌لایه‌ن چه‌كدارێكی رێكخراوی داعش، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی دروستكراوه سه‌باره‌ت رفراندن له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
رۆژنامه‌كه له لاپه‌ڕه‌ی بیر‌و باوه‌ر بابه‌تێكی ده‌یڤید شاریتمادری له‌ژێر ناوی " ئایا پشێوی و شێواوی مه‌تین به‌هۆی مه‌یلی سێكسیه‌وه هۆكاری رووداوی هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆیه"، بڵاو كردۆته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، زۆرێك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن كه مه‌یلی جیهادی هۆكاری به‌هێزه كه پاڵی به عومه‌ر مه‌تینه‌وه ناوه 49 كه‌س له نادییه‌كی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدی ئه‌مریكا بكوژێت، كه له دایك و باوكێكی موسلمانی ئه‌فغانی له‌دایكبووه و به‌ر له رووداوه‌كه، به‌یعه‌تی به رێكخراوی داعشی داوه.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه، باس له مه‌یلی سێكسی ده‌كات و ده‌پرسێت: " ئه‌دی سه‌باره‌ت به مه‌یلی به‌هیزی سێسكی چی؟ سه‌باره‌ت به هه‌ستی شه‌رم و هه‌ستی ئینتما و حه‌زكردن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێ به‌ده‌ست بێنی، چی؟
ئه‌وه‌شی وتووه كه ده‌زانین مه‌تین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هۆگری هاوڕه‌گه‌بازان بووه، كه پێشتر سه‌ردانكه‌رێكی نادی پالاس بووه و له دواییدا ته‌قه له هاوڕه‌گه‌زبازان كردووه.
شاریتماری، بۆچوونی یه‌كێ له سه‌ردانكه‌رانی به به‌رده‌اومی نادیه‌كه وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێت لانیكه‌م 12 جار مه‌تینی له‌وێ دیوه كه دانیشتووه. هه‌ندێجار به ته‌نیا داده‌نیشت و ده‌خوارده‌وه، هه‌ندێجاریش سه‌رخۆش ده‌بوو.
به وته‌ی باوكی مه‌تین، كوڕه‌كه‌ی له‌كاتی دیتنی هاوڕه‌گه‌بازان تووڕه ده‌بوو، كه نووسه‌ر پرسیاری ئه‌و تووڕه‌بوونه ده‌كات و ده‌پرسێت ئایا ئه‌و تووڕه‌بوونه به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدان یان به‌خاكساردنی حه‌زه‌كانی بووه و تیشك ده‌خاته سه‌ر مه‌یلی سه‌ر لێشواوی مه‌تین بۆ ره‌گه‌زبازی و بیروباوه‌ری گوماناوی ئه‌و به ئاینی ئیسلام، به‌هۆی میلی سێكسییه‌وه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌و كاره‌ی مه‌تین بۆ هه‌میشه به نادیاری ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تێكه‌ڵاوبوونی شه‌رم و حه‌زی سێكسی شاردراو، پاڵنه‌ری ئه‌و هێڕشه بووه.
دادگاییكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی
له‌وانه‌یه هاوسه‌ری عومه‌ر مه‌تین دادگایی بكرێت. داواكاری گشتی له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا گه‌یشتووه ئه‌و ئاسته كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ نوور سه‌لمان هاوسه‌ری مه‌تین بكات.
كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاندووه، سه‌لمان به پۆلیس وتووه كه هه‌وڵیداوه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه دوور بخاته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه 49 كه‌س كوژراون و 53 دیكه‌ش برینداربوونه.
حكوومه‌تی هه‌رێم هێرشه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ شه‌رمه‌زار ده‌كات
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێرشی چه‌کداری له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به توندی ئیدانه ده‌کات، که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 49 که‌سی سڤیل و برینداربوونی زیاتر له 50 که‌س".
دزه‌یی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی تره که تیرۆر دوژمنی سه‌ره‌کی مرۆڤایه‌تییه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زنه بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان. هه‌ر بۆیه پێویسته هاوکاری و خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ بنبڕکردنی تیرۆر چڕتر بکرێنه‌وه و به‌ره‌ی دژ به تیرۆر به‌هێزتر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین کات جیهان له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان رزگاری بێت".