خامه‌نه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌كات. عه‌لی خامه‌نه‌یی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، دادوه‌ری، جێبه‌جێكردن، گه‌وره به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دڕاندنی رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكات ئیمه‌ش رێككه‌وتننامه‌كه ده‌سوتێنین.
رێبه‌ری ئێران سه‌باره‌ت به ره‌شی سیاسی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند له ره‌وشێكی هه‌ستیار و تایبه‌تی داین، كه به‌رپرسان به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تاكانی شۆڕش، شاره‌زای تواناییه‌كانی وڵاتن و زانیارییه‌كی ته‌واوییان سه‌باره‌ت به توانایی و ئیمكاناتی وڵات هه‌یه.
خامه‌نه‌یی، فاكته‌رێكی تری هه‌ستاربوونی ره‌وشی ئێستای وڵاته‌كه‌ی بۆ بوونی دوژمن گه‌ڕانده‌وه وتی: "بوونی دوژمنێكی ئاشكرای كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه له سه‌ره‌وه‌ی ناكۆكیی نێوان وڵاتانه".
به‌وته‌ی رێبه‌ری ئێران، هۆكاری ئه‌م دوژمنییه، دیارده‌یه‌كی بێ وێنه‌یه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرد كه سیسته‌می ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای هزری و پراكتیكی ئیسلامی دژی سته‌م، جیاكاری و سیاسه‌تی زۆردارییه و پێویسته پلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاشكرا بكه‌ین و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، پلانێكی گشتگیر دابرێژین، كه ئامانجی ئه‌وان له پلانه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی تواناییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌سفكرد.