شه‌ڕی ئۆكرانیا كه‌ی ته‌واو ده‌بێت؟.. به‌ریتانیا وه‌ڵام ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆمینیك راب، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداریی دا، له‌وه‌ی كه پێشبینییه‌كان به‌هێزن له‌وه‌ی كه ئه‌و جه‌نگه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له ئۆكرانیا رایگه‌یاندوو‌ه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك یان چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت.
له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی سكای نیوز، راب گوتی: "پێویسته رۆژئاوا چاوه‌ڕێ بكات كه شه‌ری ئۆكرانیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت.. ئێمه باس له چه‌ند مانگێك ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به ساڵیش نه‌بێت!.. دواتریش پێویسته له‌سه‌رمان هه‌ندێك توانای خۆمان له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنی ستراتیژی نیشان بده‌ین، چونكه ئه‌م قه‌یرانه له‌ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند رۆژێكدا كۆتایی ناهێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا زۆر له‌وه به‌هێزترن كه پوتن پێشبینیی بۆ كردبوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه پێی ناوه‌ته یازده‌هه‌م رۆژی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شارێكی سه‌ره‌كی له ئۆكرانیا نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست رووسیا.
راب گوتی: "سزا ئابوورییه‌كان فشارێكی گه‌وره‌یان خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی له‌شێوه‌ی تاكتیكی توندی دڕندانه ده‌ربكه‌ون". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، پێویسته هیچ گومانێك نه‌كه‌ین كه ئه‌ركی ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان، بریتییه له شكستپێهێنانی پوتن له ئۆكرانیا، ئه‌و كاره‌ش پێویستی به هه‌ندێك كاته".
راب كه پۆستی وه‌زیری دادی وڵاته‌كه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌بات، هۆشداری ئه‌وه‌ی به سه‌ركرده‌كانی رووسیا و ده‌وروبه‌ری پوتن دا، به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ له ئۆكرانیا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ببینه‌وه".
هه‌وره‌ها گوتی: "پێویسته لێپرسینه‌وه له تاكتیكه ملهوڕ و تۆقێنه‌ره‌كان پوتن بكرێت، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ پوتن، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌خۆ بگرێت كه فه‌رمانی نایاسایی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له ئاسمانی ئۆكرانیا ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه چه‌ندین جار ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوایكرووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌كرێت راگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین ببێته هۆی ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه و ده‌بێته خۆراكێك بۆ چیرۆكه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌ی پوتن، كه به‌رده‌اوم ده‌ڵێت: ئه‌و له‌گه‌ڵ رۆژئاوا كه‌وتووه‌ته جه‌نگ.
هه‌وره‌ها جه‌ختیكرده‌وه، باشترین كار كه ئێستا به‌ریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌توانن بیكه‌ن، پێدانی هاوكاریی سه‌ربازییه به ئۆكرانیا، هه‌روه‌ك پێشتریش به‌و شێوه‌یه هاوكاری ئۆكرانیییه‌كانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه https://t.me/Kurdistan24news
#رووسیا #ئۆكرانیا #Ukraine #Russia
H.B