وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی: دوای جەژن پشكنین بۆ كەمئەندامان دەكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان جارێكی دیكە سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ھەرێمی كوردستان پشكنینیان بۆ بكرێت بە مەبەستی دیاركردنی رێژەی كەمئەندامیان ئەمە لە كاتێكدایە نزیكەی ساڵێكە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە (كوردستان24) لەم راپۆرتەدا لە زاری وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتییەوە زانیاری لەبارەی ئەم پرسە بڵاو دەكاتەوە.