پوتن بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، هه‌ر به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر نه‌یسه‌لمێنێت ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆیكردووه‌ته‌وه به چ رێگه‌یه‌كی ره‌وا ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وانه‌ی سامانیان كۆكردووه‌ته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه بۆ سه‌لماندنی یاسایی و ره‌وا بوونی سامانه‌كه‌یان، ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ئه‌و سامانه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت.
روونیشكراوه‌ته‌وه، له هه‌ر هه‌ژمارێكی به‌رپرساندا ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت كۆی گشتیی سامانی كۆكراوه زیاتره له داهاتی سێ ساڵی رابردوویان ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، ئه‌مه یه‌كه‌م بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیایه له باره‌ی چاكسازی ناوخۆیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندوویانه.