مه‌لا به‌ختیار: بڕیاری دادگای فیدراڵم قبووڵ نییه‌

كاتی بڕیاره‌كه‌ و ئامانجه‌كه‌شی سیاسییه‌ و له‌ ده‌ستووردا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ نابێت ده‌ست بۆ نه‌وتی ده‌رنه‌هێنراو ببرێت

K24- هه‌ولێر:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵم قبووڵ نەبووە و ئێستاش قبووڵم نییە، چونكە ئەو بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی سیاسی بوو و پێچەوانەی دەستووری عێراق بوو.

مەلا بەختیار گوتیشی: "مافی سروشتی نەوت و غازی دەرنەھێندراو مافی ھەرێمی كوردستانە و له‌ ده‌ستووردا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ نابێت ده‌ست بۆ نه‌وتی ده‌رنه‌هێنراو ببرێت".

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاتی بڕیاره‌كه‌ و ئامانجەكەشی سیاسیە و پێویسته‌  ھەرێمی كوردستان لەگەڵ دادگای فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر ئەم پرسە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بكه‌ن و پسپۆڕانی یاسایی له‌و دانیشتنه‌دا رۆڵێكی كارا ببینن".

H.B