جێگری سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی پۆڵەندا دەکات

سەربازە ئەمەریکییەکان لە پۆڵەندا بەسەر دەکاتەوە
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا
کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە سەردانێک دەچێتە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا.

هاریس لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەر یەک لە وڵاتانی پۆڵەندا و رۆمانیا کۆدەبێتەوە، بڕیاریشە ئەو سەربازە ئەمەریکیانە بەسەر بکاتەوە کە لە پۆڵەندا جێگیرکراون و ژمارەیان بۆ 9 هەزار سەرباز زیادکردووە.

مەبەستی سەردانەکەی کامالا هاریس وەڵامدانەوەیەکی خێرایە بۆ هێرش و پێشڕەوییەکانی سوپای رووسیا لە خاکی ئۆکرانیادا.

هەروەها حکومەتی پۆڵەندا رایگەیاند، نزیکەی 20 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری مێگ 29ی دروستکراوی رووسی دەنێرێتە بنکەی ئاسمانی ئەمەریکییەکان لە رامشتاینی ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی را دەستی ئۆکرانیا بکرێت و بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن بەرانبەر بە هێرشەکانی رووسیا.