ئایا پێدانی چەک بە ئۆکرانیا کاریگەری دروست دەکات؟

چەکەکانی رۆژئاوا دەتوانن زیان بە سووپاکەی پووتن بگەیەنن؟
زیلنسکی تەماشای چەکێکی جۆری Stinger دەکات کە تایبەتە بە هەڵدانی موشەك
زیلنسکی تەماشای چەکێکی جۆری Stinger دەکات کە تایبەتە بە هەڵدانی موشەك

K24 - هەولێر:

سوپای ئۆکرانیا چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا بە مووشەک فڕۆکە و هەلیکۆپتەری شەڕکەری رووسی تێکدەشکێنن و لە ئاسمانەوە دەیانخەنە خوارەوە.

یەکێك لەو گرتە ڤیدیۆیانە کە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی رووسی پیشان دەدات، کە لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا مووشەکێکی ئاراستە دەکرێت و لە ئاسماندا دەتەقێتەوە و بە ئاگرەوە دەکەوێتە سەر زەوی.

فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە گورزی کوشندەیان بەردەکەوێت و شیکەرەوەکانی بواری جەنگ لە بڕوایەدان ئەو چەکانەی لەلایەن رۆژئاواوە دراوە بە حکومەتی ئۆکرانیا بەڵگە هەیە کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنن.

 

جەستن برۆنک توێژەری هێزی ئاسمانی لە پەیمانگای "Royal United Services" گوتی: "تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە 20 هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕکەری رووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە تێكشکێندراون، هەرچەندە ئەم ژمارەیە زۆر لەوە کەمترە کە وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی پێدابوو کە بریتی بوون لە 48 فڕۆکەی جەنگی و 80 هەلیکۆپتەری رووسی، بەڵام هێشتا ئەو ژمارە کەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە رووسیا لە زاڵبوون بەسەر ئاسمانی ئۆکرانیادا، گورزی کوشندەی بەرکەوتووە.

سەرەڕای ئەوەی لەم جەنگەدا ئۆکرانیا زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام بێن واڵاس، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری لە بەریتانیا، بە BBCـی راگەیاند، تا ئەم ساتە رووسیا نەیتوانیووە سەرکەوتوو بێت لە لەناوبردنی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا.

بە کۆی گشتی 14 وڵات چەک و تەقەمەنیان بۆ ئۆکرانیا ناردووە، لە ناویاندا سوید و فینلەندا هەن کە هیچیان سەر بە هاوپەیمانێتی ناتۆ نین، سەرەکیترین چەکەکان کە لەم جەنگەدا ئۆکرانیا بۆ رێگریکردن لە پێشڕەویەکانی سوپای رووسیا بەکاردەهێنێت، ئەو دژە تانک و موشەکانەیە کە تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی رووسیا تێكدەشکێنن.

بەرواوردی ئاستی هێز و توانای رووسیا و ئۆکرانیا
بەرواوردی ئاستی هێز و توانای رووسیا و ئۆکرانیا پێش دەستپێکردنی جەنگ 

سەرچاوە: BBC

H.H