به وێنه:په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان له یۆنان له‌ناو كۆگا چۆڵه‌كاندا ده‌ژین
K24 – هه‌ولێر:
په‌نابه‌رانی عێراقی و كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له كه‌مپ و ناو خێوه‌تگا و كۆگا چۆڵه‌كانی وڵاتی یۆنان له دۆخێكی خراپ دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند وڵاتێك ده‌ستی به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نوێ كردووه و دۆخه‌كه‌یانی له خراپه‌وه به‌ره‌و خراپتر گؤڕیووه.
له‌وباره‌یه‌وه گروپی فریاگوزاریی و به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌ران،ئاشكرایان كردووه،ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ناو یۆنان دا مافی مانه‌وه‌یان پێدراوه،گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناو كۆگا گه‌وره و چۆڵه‌كانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان له‌ناو وڵاتی یۆنان دا و تا كۆتایی ساڵی 2017 ش هه‌ر له‌و جێگانه‌دا ده‌مێننه‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه مانه‌وه‌یان له‌و شوێنانه‌دا بۆ درێژتر بكرێته‌وه.
به‌هۆی خراپی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی تێدایه،ئێستا كۆچێكی پێچه‌وانه ده‌ستیپێكردووه و ژماره‌یه‌ك له‌وان به قاچاغ و له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توركیا.
له‌م وێنانه‌دا ژیانی به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه ده‌بینرێت كه له‌ناو كۆگایه‌كدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.