به ڤیدیۆ....كریستیانۆ كاپتنه‌كه‌ی ئایسله‌ندای شه‌رمه‌زار كرد
جیهان
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئارۆن گه‌نه‌رسۆن
یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا
تۆپی پێ
دوای یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئایسله‌ندا له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا (ئارۆن گه‌نه‌رسۆن) به ئاراسته‌ی كریستیانۆ ڕا ده‌كات و له ته‌نیشتییه‌وه داوای گۆڕینه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی لێ ده‌كات، كریستیانۆیش به بێزاری و توڕه‌ییه‌وه داوایه‌كه‌ی كاپتنه‌كه‌ی ئایسله‌ندای ڕه‌ت كرده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌كانی (نه‌مسا، هه‌نگاریا، پورتوگال و ئایسله‌ندا) له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان كه‌وتوونه‌ته گرووپی شه‌شه‌م و شانبه‌شانی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن.