دوای شه‌ڕی ئۆكرانیا بۆ یه‌كه‌مجار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی وڵاتێكی كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای توركیا ئاشكرای ده‌كات، بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی توركیا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9ـی ئادار / مارسی 2022) سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا.
ئه‌و به‌رپرسه توركییه راشیگه‌یاند، به‌یانی پێنجشه‌ممه له ئه‌نتاڵیای باشووری توركیا گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئۆكرانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌م رووسیا.
بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كراوه‌ته سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون.