مه‌سیحییه‌كانی عێراق بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ موسلمانان به رۆژوو ده‌بن
K24 – هه‌ولێر
پاتریاكی كلدانه‌كانی عێراق و جیهان مار لویس رۆفائیل داوا له مه‌سیحییه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ موسلمانان رۆژی هه‌ینی داهاتوو به رۆژوو بن.
پاتریاكی كلدان، ئامانجی رۆژوو گرتنی مه‌سیحییه‌كان بۆ ئاشتی، سه‌قامگیری، به‌هێزكردنی كلتوور، برایه‌تی، خۆشه‌ویستی و پیكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌رێنته‌وه و داوا له مه‌سیحییه‌كان ده‌كات یارمه‌تی خێزانه ئاواره‌كان و لێقه‌وماوان بده‌ن، كه عێراق به‌ده‌ست ئاگری ناكۆكی و هێرشی تیرۆریستی ده‌ناڵێنێت. وتیشی كه‌نیسه‌ی كلدانی و كه‌نیسه‌كانی تر له عێراق له سه‌ره‌تاوه یارمه‌تیی هاوڵاتیانی داوه، به‌بێ جیاوازی.
مار لویس رۆفائیل هه‌روه‌ها وتی رۆڵی مه‌عنه‌وی، نیشتمانی و روحی كه‌نیسه داوامان لێ ده‌كات كه بانگهێشتی مه‌سحییه‌كانی دیندار له عێراق بكه‌ین بۆ رۆژووگرتن، له رۆژی هه‌ینیی ئاینده، بۆ ماوه‌ی رۆژێك كه هاوكارییه‌كه له‌گه‌ڵ موسڵمانانی به رۆژوو له مانگی ره‌مه‌زاندا.
پاتریاكی كلدان له عێراق و جیهان، مار لویس رۆفائیل یه‌كه‌م ساكو له رۆژی 11 حوزه‌یران داوای دامه‌زراندنی ره‌وتی نیشتمانی و سڤیل له عێراق كردبوو كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌ژێر چه‌تری هاوڵاتیبوون كۆ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی مه‌سیحییه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری عێراقی نیشتمانی كردبوو، وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك پاش شكستی پرۆژه‌ی تایفی.