بە ڤیدیۆ.. بەرخێك بە پێنج قاچەوە لەدایکبوو

خاوەنی بەرخەکە: تەندروستی باشە و هیچ نەخۆشیەکی نییە
بەرخێک بە پێنج قاچەوە لەدایکبوو
بەرخێک بە پێنج قاچەوە لەدایکبوو

K24 - هەولێر:

کێڵگەیەک لە هەرێمی نۆرسەمبێرلاند لە باکووری ئینگلتەرا رووداوێکی سەیر و جیاوازی بەخۆوە بینی، رووداوەکەش لەدایکبوونی بەرخێک بوو بە پێنج قاچەوە.

هێزەر هۆگارتی خاوەنی بەرخەکە گووتی "لەکاتی لەدایکبوونیدا کە بینیم پێنج قاچی هەیە شۆک بووم، بەرخەکە تەندروستی باشە و هیچ نەخۆشیەکی نییە."

هێزەر هۆگارتی بە ئاژانسی هەواڵی "یو بی ئای" راگەیاند، "ئاژەڵی زۆرم بینیووە کە بە کەمئەندامی لەدایکبوون، بەڵام ئەمە یەکەمجارە حاڵەتێکی ئاوا ببینم."

لەبارەی داهاتووی بەرخەکەوە ئاماژەی بەوەدا، لە هەر ملیۆن لەدایکبوونێکدا ئەگەری روودانی حاڵەتێکی لەمجۆرە هەیە، ئەگەر قاچە زیادەکەی ببێتە رێگر لەبەردەمیدا بە نەشتەرگەری لادەبرێت."

H.H