بومه‌له‌رزه‌یه‌ك وڵاتێكی دراوسێی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری میهرانی باشووری ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند، تا ئێستا زانیاری له باره‌ی زیانه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئێرانییه‌كان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 به پێوه‌ری رێخته‌ر شاری میهرانی له باشووری هه‌رێمی ئیلام هه‌ژاندووه.
میدیا ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه 10 كیلۆمه‌تر به قوڵایی زه‌ویدا روویداوه، تا ئێستا زیانه گیانی و مادییه‌كان ئاماژه‌ی پێ نه‌كراوه.