کاروانێکی سەربازیی رووسیا لە نزیک کیێڤ کرایە ئامانج
K24 – هەولێر
ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە نزیک کیێڤی پایتەخت، کاروانێکی سوپای رووسیایان کردووەتە ئامانج و لەناویان بردووە.
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە شارۆچکەی چۆهۆیڤ لە باشووری رۆژئاوای کیێڤی پایتەخت، کاروانێکی لۆجستی سوپای رووسیایان لەناوبردووە، کە لەنێویاندا ژمارەیەک تانک و چەند تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ هێزەکانی رووسیا هەن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا ئەوەشخراوەتەڕوو، سوپای رووسیا هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر شارەکانی دەنبیرۆ، لۆتسک، ئیڤانۆ چڕکردووەتەوە و هێرشەکانیشی بۆ سەر شارەکانی کیێڤ و ماریوپۆل کرفی ریگ و زاپۆرۆژیا و کریمنچۆگ زیاد کردووە.