"له‌كاتی روودانی هه‌ر سه‌ره‌پێچێكی جیهانی ره‌نگه هه‌ندێك له گه‌لان ببن به ده‌وڵه‌ت"
K24- هه‌ولێر:
جه‌نگی ئۆكرانیا پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی سێیه‌م، نزیكه‌ی دوو ملیۆن و نیو ئۆكرانی ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بوون، جیا له زیانه ئابووری و سیاسییه‌كان كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر جیهان دروستكردووه.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئۆكرانیا قوربانی سه‌ره‌پێچێكی مێژووییه، بۆ گۆڕینی سیستمی جیهانی.
كاروانی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌پێچه‌كانی دیكه‌ی مێژوو بكه‌ین، له جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌مدا سیستمی سیاسی له عێراق گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، له جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌مدا هه‌رێمی كوردستان دروست بوو. ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر سه‌یری جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بكه‌ین، ژماره‌یه‌ك وڵات دروستبوون، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵێك ئیمپراتۆرییه‌ت رووخان".
كاروانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له جیهاندا (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) دروست ده‌بێت، دواتر ناتوانێت به‌رگه‌ی ناكۆكی نێوان وڵاتان بگرێت و جه‌نگی دووه‌می جیهانی دروست ده‌بێت، دوای ئه‌و (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) دروست ده‌بێت، كه ده‌كرا له‌كاتی كۆتایی جه‌نگی سارد، دووباره سیستمی جیهانی و ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش گۆڕانكاریان به‌سه‌رداهاتبا، چونكه ئه‌و رێكخراوه جیهانییه پشتگیری له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره گوتی:"له‌كاتی روودانی هه‌ر سه‌ره‌پێچێكی جیهانی، ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری دروست ده‌بن، ره‌نگه هه‌ندێك له گه‌لان ببن به ده‌وڵه‌ت".
ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئۆكرانیا له سه‌ر حیسابی دژایه‌تیكردنی رووسیا هه‌نگاوی به‌ره‌و ناتۆی نا، كاتێك ئه‌وان متمانه‌یان به‌وه هه‌بووه كه خۆرئاواییه‌كان به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ن بیانكه‌ن به ئه‌ندام له ناتۆ و پارێزگاریان لێده‌كه‌ن، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه، دواجار خوێندنه‌وه‌یان هه‌ڵه ده‌رچوو.
كاروانی گوتیشی: "له ئێستادا ژانێك بۆ له دایكبوونی سیستمه‌مێكی نوێی جیهانی هه‌یه، ناشزانرێت كه ئه‌و كۆرپه‌یه به مردوویی له دایك ده‌بێت یاخوود به زیندوویی، له‌وكاته‌ی ده‌بینرێت ئه‌وروپاییه‌كان و ئه‌مه‌ریكا له نێوخۆیاندا یه‌كگرتوون، به‌هه‌موو هێزێكیانه‌وه ده‌یانه‌وێت نینۆكی رووسیا بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "نازانین ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئۆكرانیا به داگیركردنی ئه‌و وڵاته كۆتایی دێت، یاخوود شه‌ڕی پارتیزانی به یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا دژی رووسیا دروست ده‌بێت، یانیش مۆسكۆ پاشه‌كشه‌ی پێده‌كرێت، بۆ مه‌سه‌له‌ی سزاكانی سه‌ر رووسیاش، ئه‌وروپا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م خۆیدانابوو كه كاریگه‌ری سزاكان بۆ سه‌ر خۆشیان ده‌بێت، ئه‌وان پێیان وایه چاره‌نووسی ئه‌وروپیه‌كان له مه‌ترسیدایه، ئه‌و ئاشتییه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌بوو، كۆتایی پێهات، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له سزاكان پاشه‌كشه ناكه‌ن.