راگه‌یه‌ندراوێك له دژه تیرۆری كوردستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به‌و په‌لاماره تیرۆریستییه مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و شاری هه‌ولێر، دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بە مووشەکی بالیستیکی هێرش کرایە سەر هەولێری پایتەخت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "کاتژمێر 1ی ئەمشەو لە رێگەی 12 مووشەکی بالیستیکی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی زیانێکی گیانی نەبووە".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستە کراون".
كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و، په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و شاری هه‌ولێر و خۆشبه‌ختانه په‌لاماره‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر بینای دامه‌زراوه‌كه گه‌یاند.