سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پشتیوانی بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌رده‌برێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه موشه‌كییه ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمان بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ده‌رده‌برین، كه زیانی ماددی زۆری پێكه‌وتووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی كار بۆراگرتنی ئه‌م هێرشه بێ پاساوانه بكه‌ن و هه‌وڵی خۆیان له كه‌ناڵه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیانی ئاشتیخوازی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه ئامانج.
ده‌قی راگه‌یندراوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان:
رۆژی 13ی ئاداری 2022، بێ هیچ پاساوێك هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كه خۆشبه‌ختانه زیانی گیانی نه‌بووه و جگه له برینداربوونی دوو هاوڵاتی سڤیل و هه‌ندێك زیانی ماددی.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرشه موشه‌كییه ده‌كات و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ ده‌زگای میدیایی كوردستان 24 ده‌رده‌برێت كه زیانی مادی زۆری پێكه‌وتووه، هیوای سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وام بوونیان له ئه‌ركی پیشه‌ییان بۆ ده‌خوازین.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی كار بۆراگرتنی ئه‌م هێرشه بێ پاساوانه بكه‌ن و هه‌وڵی خۆیان له كه‌ناڵه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیانی ئاشتیخوازی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه ئامانج و هاوكات به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی فیدراڵییه رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل و شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
13/3/2022