یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، گوته‌بێژی فه‌رمی نوێنه‌ری باڵای كاروباری ئاسایش و سیاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند، ئیدانه‌ی په‌لاماری مووشه‌كیی بۆ سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین، ئه‌مه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاتێكه.
پیته‌ر ستانۆ، گوته‌بێژی فه‌رمی نوێنه‌ری باڵای كاروباری ئاسایش و سیاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، جه‌خت له سه‌روه‌ری خاك ده‌كه‌ینه‌وه.