رووسیا: سزای ئابووری هەڵسوکەوتی مۆسکۆ ناگۆڕێت
K24 - هەولێر:
سێرگی ڤه‌رشینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، بڕیاری سه‌پاندنی سزاكانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووسیا، ناتوانێت هه‌ڵسوكه‌وتی مۆسكۆ بگۆڕێت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی رووسیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڤه‌رشینین له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووسیا به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا گوتوویه‌تی: "مۆسكۆ داوا له ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا ناكات سزاكانیان بۆ سه‌ر رووسیا هه‌ڵبگرن، گوشاره‌كانی خۆرئاوا، هه‌ڵسوكه‌وتی مۆسكۆی پێ ناگۆڕێت. ئه‌م سزایانه بڕیاری ئێمه نین".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رووسیادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئابووری رووسیا و گه‌لی رووسیا بخه‌نه دۆخێكی سه‌خته‌وه.
ناوبراو گوتی: "سزاكان وه‌ك ئامرازێكی گوشار له به‌رامبه‌رمان به‌كار ده‌هێندرێن، یه‌كه‌میان ئه‌و سزایانه نایاسایین، دووه‌میشیان سوودیان نابێت".
لەلایەکی دیکەوە، هەفتەی رابردوو سه‌رۆكی رووسیا له پێناو سه‌قامگیری بازاڕی وڵاته‌كه‌ی، مه‌رسوومێكی تایبه‌تی به رێكاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی واژوو كرد.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانیكرد هاورده و هه‌نارده‌ی كه‌ره‌سته‌ی خام بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی به درێژایی ساڵی 2022 قه‌ده‌غه بكرێت، كه‌ره‌سته‌كانیش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاریان ده‌كات.
سەرچاوە: AA
H.H