پوتن مه‌رسوومێكی كۆماری واژوو كرد
K24 – هه‌ولێر:
له پێناو سه‌قامگیری بازاڕی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومێكی تایبه‌تی به رێكاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی واژوو كرد.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا فه‌رمانیكرد هاورده و هه‌نارده‌ی كه‌ره‌سته‌ی خام بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی به درێژایی ساڵی 2022 قه‌ده‌غه بكرێت، كه‌ره‌سته‌كانیش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاریان ده‌كات.
له مه‌رسوومه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری رووسیا كه ئیمزای پوتنی له‌سه‌ره، بڕیاردرا هاورده و هه‌نارده‌ی كه‌ره‌سته‌ی خام بۆ رووسیا رابگیرێت، مۆسكۆ ئاماده‌یه كه‌ره‌سته‌ی رۆژانه دابین بكات.
هه‌روه‌ها له مه‌رسوومه‌كه‌دا هاتووه، تا 31ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2022 هاورده و هه‌نارده بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی رووسیا قه‌ده‌غه كرا.
له‌مباره‌یه‌وه حكومه‌تی رووسیا لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی دیاریكرد كه كاریگه‌ری ئه‌و مه‌رسوومه‌یان به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سزای بۆ سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی رووسیا راگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی رووسیا ئه‌م بڕیاره‌ی به كاره‌سات ناوبرد.
بایدن، له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مڕۆ 8ـی ئادار / مارسی 2022 رایگه‌یاند، به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان سزامان خسته سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و غازی رووسیا، ئه‌م بڕیاره لای واشنتن بێ نرخ نییه، هه‌وڵده‌ده‌ین كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی نه‌بێت.
بایدن روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌زانێت هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان ناتوانن ئه‌و ئابڵوقه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، سه‌رچاوه‌كانی وزه له رووسیا بۆ وڵاته‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن.
بایدن ئاماژه به‌وه ده‌كات، "زۆرترین سزا ده‌خه‌ینه سه‌ر رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ئابووریان بگه‌یه‌نین".
پێشتر ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاكو، جێگری سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاندبوو، سزاكانی واشنتن له‌باره‌ی كه‌رتی وزه و نه‌وت، كاریگه‌ری زۆر خراپی بۆ سه‌ر جیهان ده‌بێت، وا ده‌كات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 300 دۆلار، یاخوود زیاتر.