"سیمیۆنی به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ راهێنه‌رایه‌تی پاریس سانجێرمان"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كردووه دیێگۆ سیمیۆنی به‌هێزترین پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆی هاونیشتیمانی بگڕێته‌وه و ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
دوای شكسته‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید كارگێری یانه فه‌ره‌نسیه‌كه بڕیاری كۆتایی داوه و پۆچیتینیۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ پاریس به‌ردوام نابێت و چه‌ندان یاریزانیش دوورده‌خرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كارگێری یانه‌ی پاریس سانجێرمان گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ دیێگۆ سیمیۆنی ده‌ستپێكردووه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره ئارجێنتیناییه‌كه.
دیێگۆ سیمیۆنی 51 ساڵ، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی وه‌رگرت و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گیه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ له كۆی 568 یاری، 335 بردنه‌وه، 132 به‌رامبه‌ربوون و 101 شكستی هه‌یه، دووجار بووه‌ته پاڵه‌وانی لالیگا، نازناوێكی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و نازناوێكی جامی شا و دوو نازناوی یۆرۆپالیگ له‌گه‌ڵ دوو نازناوی سووپه‌ری ئه‌ورووپای بۆ ئاتڵێتیكۆ به‌ده‌ستهێناوه.