"پێویسته رێز له سه‌روه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی و دراوسێیه‌تی بگیرێت"
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی 12/13ـی ئازار/ مارسی 2022، كاتژمێر (1:03:47) به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه له‌كاتێكدایه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له نێوان هه‌ولێر و ئورمییه رێكه‌وتنی هه‌ماهه‌نگی ئیمزا كراوه، ده‌بوایه ئێران له جیاتی مووشه‌ك زمانی دیالۆگ و یاسا به‌كار بهێنێت، نه‌ك به ترس و تێكدانی سه‌قامگیری هێرشی له‌مشێوه ئه‌نجام بدات.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند، زۆر وڵات هه‌ن بنكه‌ی ئیسرائیلیان لێیه و ئێران ده‌نگ ناكات، كه‌چی ته‌نها كوردستان به‌م بیانووه ده‌كرێته ئامانج.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هیچ بنكه‌ی ئیسرائیلی لێ نییه، پێویسته رێز له سه‌روه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی و دراوسێیه‌تی بگیرێت.