پێشبینی بۆ کۆتاییهاتنی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا دەکرێت

"لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواوی ئاماژەکان دەردەکەون"
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا
شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا

K24 – هەولێر

راوێژکارێکی سەرۆکی ئۆکرانیا، پێشبینی دەکات، لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ شەڕی مۆسکۆ و کیێڤ کۆتایی پێبێت.

ئۆلیکسی ئەریستۆڤیچ، راوێژکاری ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن میدیای ئۆکرانیا بڵاوکرایەوە، رایگەیاند "پێدەچێت شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لە سەرەتای مانگی 5ی 2022، کۆتایی پێبێت، ئەوکاتە لە سەرچاوەکان رووسیا دەردێت".

ئەو راوێژکارەی زیلینسکی، جەختدەکاتەوە "دوا وادە مانگی ئایار دەبێت، رەنگە زووتریش شەڕەکە کۆتایی بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوو هەفتەی داهاتوودا دۆخەکە یەکلا دەبێتەوە، یان رێککەوتن بۆ ئاشتی ئەنجام دەدرێت و سوپا لە بەرەکانی جەنگ دەکشێنەوە، یان شەڕی لەناوبردنی یەکتر لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستپێدەکات".

لە 24/2/2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکدا شەڕی دژی ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکرد. تائێستا چەند شار و ناوچەیەکی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای رووسیاوە