هەوڵێكی تیرۆریستی خۆکوژیی لە سلێمانی پوچەڵ کرایەوە

تیرۆریستەکان رەگەزنامەیان عێراقی نەبووە
دەستگیرکراوەکان
دەستگیرکراوەکان

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئاداری 2022، هێزێکی دژەتیرۆری عێراق هەوڵێکی ئەنجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆكوژیی لە مانگی رەمەزاندا پووچەڵکردەوە.

عه‌مید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەزگای دژەتیرۆر بە یارمەتی هەواڵگرێکی تایبەت و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی هەوڵێکی چەتەکانی داعشیان بۆ ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی خۆکوژیی لە مانگی ڕەمەزاندا پووچەڵ کردەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، دوو خۆکوژ کە ڕەگەزنامەکانیان عێراقی نەبوو دەستگیرکران، هاوكات کەسێکی دیكه‌ش كه‌ بەرەگەز عێراقی  بووه‌ و بەرپرس بووه‌ لە گواستنەوەیان، لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر کرا.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گوتیشی: "دەستگیرکردنەکە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی چاودێری و بەدواداچوون لە سنوورەکە و بۆ شوێنی گەیاندن لە کەرکووک ئەنجام درا".