سەرۆک وەزیرانی سێ وڵات سەردانی کیێڤ دەکەن

بەیاوەری نێردەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی کیێڤ دەکەن
دیمەنێکی  کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا - فۆتۆ: ئاوارە هەورامی
دیمەنێکی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا - فۆتۆ: ئاوارە هەورامی

K24 - هەولێر:

هەریەک لە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، چیک و سلۆڤینیا بە مەبەستی پشتیوانی و راوێژکردن لەگەڵ ئۆکراینا بەیاوەری نێردەی یەکێتیی ئەورووپا سەردانی کیێڤ دەکەن.

سەرۆک وەزیرانی چیک، پیتەر ڤیالا لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، وەک نوێنەرانی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، ماتيوز مۆراویسکی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، یارۆسلاف کاچینسکی و سەرۆک وەزیرانی سلۆڤینیا، يانيز یانسا ئەمڕۆ سەردانی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا دەکەن.

پیتەر ڤیالا باسی لەوە کرد کە لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، دێنیس شمیهال کۆدەبنەوە و ئامانجی سەردانەکەش دووپاتکردنەوەی پشتیوانیکراوەی یەکێتیی ئەوروپایە بۆ ئۆکراینا و ئازادیی و سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە.

سەرۆک وەزیرانی چیک، پیتەر ڤیالا هەروەها باسی لەوە کرد کە بە راوێژ لەگەڵ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل و سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین سەردانەکە ئەنجام دەدەن و زانیاریشیان داوە بە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە.

سەرچاوە: AA

H.H