نوێترین بڕیار و زانیاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی چوارقورنه و خانه‌قین
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له رێگه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه یارییه‌كه‌ی خانه‌قین و چوارقورنه ته‌نیا 10 خوله‌كی ماوه و ناوبژیوانیش فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێ نه‌داوه، ده‌شڵێت: خانه‌قین یاریگه‌ی جێهێشتووه و هێشتا بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 ئاداری 2022، چاوه‌ڕوان ده‌كرا چاره‌نووسی یارییه‌كه‌ی چوارقورنه و خانه‌قین له خولی پله‌یه‌كی كوردستان یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بێ ئه‌نجام ته‌واو بوو، هیچ بڕیارێكی یه‌كلاییه‌كه‌ره‌وه نه‌درا.
جه‌لال سه‌عید گوته‌بێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه هێشتا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ی چوارقورنه و خانه‌قین، ده‌شڵێت: بڕیار له‌سه‌ر یاریی چوارقورنه و خانه‌قین بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخرا.
جه‌لال سه‌عید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یارییه‌كه‌ی چوارقورنه و خانه‌قین به‌بێ گرفت به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام خانه‌قین یاریگه‌ی جێهێشتووه و كاردانه‌وه‌ی هانده‌رانیش هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یارییه‌كه دروست نه‌كردووه.
گوته‌بێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ بیرۆكه و پلانێكیان بۆ سه‌رخستنی 4 یانه بۆ خولی نایاب هه‌بێت، گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی بیرۆكه و پلانی خۆمانین و په‌یوه‌ندیمان به‌و قسه و فشارانه نین كه له شه‌قامی وه‌رزشی و سۆشیاڵ میدیا باسی لێوه ده‌كرێت.
له دوایین گه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی چوارقورنه میوانداریی خانه‌قینی كرد و ئه‌نجامی ئه‌م یارییه بلیتی گه‌یشتنی به خولی نایاب یه‌كلایی ده‌كرده‌وه، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له‌وكاته‌ی چوارقورنه 2 ـ 1 له پێش خانه‌قین بوو، به‌هۆی زامداربوونی دوو یاریزانی یانه‌ی خانه‌قین، یارییه‌كه وه‌ستا و یاریزانانی خانه‌قین یاریگه‌یان جێهێشت و یارییه‌كه ته‌واو نه‌كرا، له‌م یارییه چوارقورنه به بردنه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌یشته خولی نایاب، خانه‌قینیش به بردنه‌وه و یه‌كسانبوون ده‌یتوانی بلیتی خولی نایاب ببڕێت.