مه‌غریب هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وڵاتی مه‌غریب به توندی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ئیدانه ده‌كات، كه شاری هه‌ولێری كرده ئامانج و زیانی زۆری به ناوچه‌كانی سڤیل نشین و دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 گه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب دووپاتیكرده‌وه، "شانشینی مه‌غریب به توندی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه تیرۆرستییه ئیدانه ده‌كات، كه له‌ناو خاكی ئێرانه‌وه شاری هه‌ولێری له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كرده ئامانج و ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه به پێشێلكاری بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ده‌زانێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریبدا هاتووه، "له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه تاوانكارییانه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ر كوێیه‌ك بێت، مه‌غریب شانبه‌شانی عێراق ده‌وه‌ستێت" و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ ته‌واوی ئه‌و رێككارانه كرده‌وه، "كه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ پارێزگاریكردن له خاكی وڵاته‌كه‌یان و سه‌لامه‌تی و ئاسایشی هاووڵاتییانی ده‌گرێته‌به‌ر".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنێت، بۆ به‌دواداچوون بۆ راستییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی تاران، كه باس له‌وه ده‌كات، گوایا له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌دا "ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی ئیسرائیلی كردووه‌ته ئامانج".
میدیا دیاره‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌ردانی شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه‌یان كردووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه پشتڕاستی بكاته‌وه ئه‌و ماڵه‌ی كراوه‌ته ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئێران وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ربازی به‌كارهێنرابێت.
H.B