"ده‌بێت وڵاتانی ناتۆ خۆیان بۆ هێرشی رووسه‌كان ئاماده بكه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئاشكرای ده‌كات، ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه بكه‌ین رووسیا هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له (ناتۆ).
كریستینا لامبرشت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و ئاماده‌كارییه‌كانیش دیار نه‌بن، ره‌نگه رووسیا هێرش بكاته سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ.
لامبرشت راشیگه‌یاند، ده‌بێت وڵاتانی ناتۆ خۆیان بۆ هێرشی رووسه‌كان ئاماده بكه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا روونیكرده‌وه، نابێت له‌مه‌ودوا كار بۆ بڕیاری كورت مه‌ودا بده‌ین، ده‌بێت تا هاوینی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر ستراتیژییه‌تی درێژخایه‌نی ناتۆ بده‌ین.
ئه‌و وه‌زیره ئه‌ڵمانییه ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌بێت به خێرایی هێزه‌كانمان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بگوازینه‌وه، ره‌نگه مۆسكۆ ئه‌م هه‌نگاوه به پێشێلی بڕیاره‌كانی ناتۆ ئه‌ژمار بكات.