ئێلۆن مەسک ناوی خۆی دەگۆڕێت

دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناوێکی کچانە لەخۆی دەنێت
ئێلۆن مەسک
ئێلۆن مەسک

K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی مەسک لە ڕۆژی 14ـی ئادار لە تویتێکدا، لەسەر ئۆکرانیا هەڕەشەی لە سەرۆکی ڕووسیا کرد و ڕایگەیاند، بانگهێشتی ڤلادیمێر پوتن دەکەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆم و خۆی و گرەوی شەڕەکەشمان لەسەر ئۆکرانیا دەبێت، سەرۆکی چیچان پێسنیارێکی بۆ کرد.  

ڕەمەزان قادیرۆف، سەرۆکی چیچان ئێلۆن مەسک  بە ئێلۆنا ناو دەبات و پێشنیاری بۆ دەکات بچێتە چیچان تا راهێنان بکات و بتوانێت رووبەڕووی پوتن  ببێتەوە، تەنانەت ئاماژە بە یانەیەکی راهێنان و زانکۆیەکی هێزە تایبەتەکانیش دەکات کە لەو دوو شوێنە فێری شەڕی دەستەویەخە و تاکتیکەکانی جەنگ  و بەکارهێنانی چەک ببێت.

تویتەری ئێلۆن مەسک
تویتەری ئێلۆن مەسک کە تێیدا ناوی خۆی گۆڕیوە

ئێلۆن مەسک لە وەڵامدا ناوی هەژماری تویتەرەکەی دەگۆڕێت بۆ ئێلۆنا و دەشڵێت: سوپاس بۆ ئۆفەرەکەت بەڵام ڕاهێنانێکی لەوجۆرە زۆر پێشمدەخات، ئەگەر ئەو دەترسێت (ڤلادیمێر پوتن) من ڕازیم لە شەڕەکەماندا تەنها دەستی چەپم بەکاربهێنم، ئەمە لەکاتێکدا کە من چەپەش نییم، دوای 24 کاتژمێر لە گۆڕینی ناوەکەی، ناوی هەژمارەکەی وەک خۆی لێکردەوە.

تویتەکەی ئێلۆن مەسک کە تێیدا ناوی هەژمارەکەی گۆڕاوە بۆ ئێلۆنا
تویتەکەی ئێلۆن مەسک کە تێیدا ناوی هەژمارەکەی گۆڕاوە بۆ ئێلۆنا

ئێلۆن مەسک لە 28ـی حوزەیرانی 1971 لە ئەفریقای باشوور لەدایکبووە، دامەزرێنەری هەردوو کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسە و بەهۆی ئەو قازانجە زۆرەی لەم ساڵانەی دواییدا لە رێگەی کۆمپانیاکانیەوە کردوویەتی، بووەتە دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان.

H.H