ئۆکرانیا: رووسیا بە وەرگرتنەوەی 9 سەربازی دیل بەرپرسێکی حکومی ئازاد دەکات

سەربازە دیلەکان لەدایکبووی ساڵانی 2002 و 2003ـن
سوپای رووسیا
سوپای رووسیا

K24 - هەولێر:

سەرۆک شارەوانی مێليتۆبۆل کە رۆژی 11ـی ئادار لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە رفێندرا، لە راگەیەندراوێکی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ئاماژە بەوە درا، رووسیا بەرامبەر بە وەرگرتنەوەی 9 سەربازی دیل، ئیڤان ڤیدۆرۆڤ سەرۆکی شارەوانی "مێليتۆبۆل"ـی ئازاد کردووە.

بەگوێرەی لێدوانە فەرمیەکانی ئۆکرانیا، ئیڤان ڤیدۆرۆڤ لە پێکدادانەکانی رۆژی 11ـی ئادار لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە فڕێندرا.

داريا زاريڤنايا گوتەبێژی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە لێدوانێکدا گوتی "رووسەکان ڤیدۆرۆڤیان ئازاد کرد بەرامبەر بە وەرگرتنەوەی 9 سەربازی دیل کە لەدایکبووی ساڵانی 2002 و 2003 بوون.

هەروەها سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، بۆ ئازاد کردنی سەرۆکی شارەوانی مێلیتۆپۆل داوای یارمەتی لە سەرۆکی چەند وڵاتێك کرد بوو.

لە رۆژی 24ـی شوباتی 2022ـەوە رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکردووە، لەگەڵ درێژەکێشانی ئۆپەراسیۆنەکە، چەندین حکومەت و کۆمپانیا سزای قورسیان بەسەر رووسیادا سەپاند.

سەرچاوە: AA

H.H