دڵشاد وه‌سانی: پێویست بوو عێراقچییه‌كانی ناوخۆ داوای هه‌ڵوێست له به‌غدا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی، دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، ره‌خنه‌ی له بێده‌نگی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرت و گوتی: ئێستا ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه بكه‌ن، كه كرایه سه‌ر هه‌ولێر و بیسه‌لمێنن ئه‌وان دڵسۆزی وڵاتی خۆیانن و فشار له‌سه‌ر به‌غدا درووست بكه‌ن به‌رگری له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی بكات.
شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی ئازار/ مارسی 2022، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران 12 مووشه‌كی دوورمه‌ودای ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر كرد و زیانی زۆری ماڵیی به‌ر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 كه‌وت.
دوای په‌لاماره‌كه، له ئاستی فه‌رمیی و جه‌ماوه‌ری له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا پشتیوانی بۆ دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 دووپاتكرایه‌وه و له ئاستی عێراقیی و جیهانیش په‌لاماره‌كه به پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاكی دراوسێ لێكدرایه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌و چالاكوان و نووسه‌ر و رۆشنبیریانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوون ده‌كه‌ن، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان پیشان نه‌داوه.
له‌و باره‌یه‌وه، دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، گوتی: ئه‌وانه‌ی ده‌نگی عێراقچێتییان به‌رزه و هه‌میشه خه‌ریكی ستایشكردنی عێراقن، ئێستا ده‌رفه‌ت بوو، وه‌ك به‌شێك له سه‌روه‌ری عێراق، ده‌بوایه لانیكه‌م داوا له به‌غدا بكه‌ن به‌رگری له سه‌روه‌ری پارچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی بكات.
گوتیشی: ئێران ئێستا ده‌زانێت ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌ی هه‌ڵبژێردراوه، به خواستی ئه‌و نییه، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی بۆ درووست بكات و ناتوانێت وه‌ك رابردوو هه‌ر یاسایه‌كی بوێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆیه په‌نای بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی دادگای ئیتیحادی و له‌و لایه‌نه‌وه ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر عێراق درووست بكات.