كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران: پتر له 3 ملیۆن ئۆكرانی له وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵاتوون
K24- هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستا پتر له 3 ملیۆن ئۆكرانی له وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا هه‌ڵاتوون.
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكرانیا، 3 ملیۆن ئۆكرانی وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، زۆرترینیان بۆ پۆڵه‌ندا رایانكردووه، كه فشارێكی زۆریان بۆ سه‌ر وارشۆ دروستكردووه.
كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی جیهانی راشیگه‌یاند، پتر له 2 ملیۆن ئۆكرانی له وڵاته‌كه‌یاندا به‌ره‌و پۆڵه‌ندا هه‌ڵاتوون.
كۆمیسیۆن روونیكرده‌وه، به‌هۆی ترس و دڵه‌راوكێ جه‌نگ، ئاواره ئۆكرانییه‌كان تووشی شۆك بوونه، له‌یه‌كه‌م چركه‌ساتی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانی، زۆربه‌یان وڵاته‌كه‌یان جێهێشت.
ماتیۆ سالتمارش، گوته‌بێژی كۆمیسسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتوونه‌ته شاری رزیسزوی پۆڵه‌ندی، كه هاوسنووری ئۆكرانیایه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، ئاواره ئۆكرانییه‌كان باری داراییان ئێجگار خراپه و پێویستیان به‌هاوكاری وڵاتانه.