سلێمانی.. له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ نه‌قیبێك كوژرا

دوو كه‌سیش بریندارن
سلێمانی
سلێمانی

K24- هه‌ولێر:

له‌ پارێزگای سلێمانی نه‌قیبێك له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ ده‌كوژرێت و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ یه‌كێك له‌ یانه‌ شه‌وانه‌كانی پارێزگای سلێمانی، نه‌قیبێك له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا ده‌كوژرێ و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی راشیگه‌یاند، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌كه‌ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ نزیك بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حموود روویداوه‌، برینداره‌كان گوازرانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.