شاندێکی کوردانی ئێزیدی سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات

باسی داواكارییەكانی ئێزیدییەكان دەكەن

K24 - ھەولێر

مەحما خەلیل، قایمقامی شارۆچکەی شنگال رایگەیاند، شاندێکی کوردانی ئێزیدی لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ئەمریکا دەکات و لەو سەردانەیاندا، لەگەڵ بان کی موون، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کۆدەبنەوە.

مەحما روونیکردەوە، لەو سەردانەدا باس لە داواکارییەکانی کوردانی ئێزیدی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزیدییەکان دەکرێت.

قایمقامی شنگال راشیگەیاند، بەر لە سەردانەکەیان لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە بۆ دانانی ستراتیجییەتی سەردانەکە.