ئەمەریکا: میانمار جینۆسایدی گرووپێکی موسڵمانی کردووە

K24 - هەولێر:
سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمەریکاوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان سوورە لەسەر ئەوەی، کۆمەڵکوژی و توندوتیژی دژ بە کەمینەی رۆهینگیا کە لە لایەن سوپای میانمارەوە ئەنجام دراوە بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێنێت.
لە ساڵی 2017ـەوە سەدان هەزار کەس لە موسوڵمانانی کۆمەڵگەی رۆهینگیا لە میانماری بە زۆرینەی بودایی هەڵهاتوون لە دوای هەڵمەتێکی سەربازی کە ئێستا بابەتی دۆسیەی جینۆسایدە لە دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە لاهای.

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا لە مۆزەخانەی هۆلۆکۆست لە واشنتۆن، بڕیاریدا بە فەرمی ناساندنی ئەو کۆمەڵکوژییە وەک جینۆساید ئاشکرا بکات، کە لە مۆزەخانەکە پێشانگایەک بەناوی "رێگای بورما بۆ جینۆساید" نمایش کرا.
سیناتۆری ئەمەریکی لە ئۆریگۆن جێف مێرکلی لە تویتێکدا گوتی "هەرگیز ئەو چیرۆکانەی ساڵی 2017 بیرناچێتەوە کە لە چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی رۆهینگا لە بۆرما و بەنگلادیش گێڕایانەوە، چیرۆکی توندوتیژی و تاوان دژی مرۆڤایەتی، شتێکی باشە کە بەرپرسیارێتی تاوانەکە بخرێتە ئەستۆی ئەو رژێمە."
لە مانگی ئەیلوولی 2017، ئاژانسهكانى ههواڵ بڵاويانكردهوه، له ماوهى تهنيا يهك ههفتهدا زياتر له ههزار هاووڵاتى پێكهاتهى رۆهينگاى موسڵمان له بۆرما كۆمهڵكوژ كراوون و وێڕاى سووتاندنى دهيان گوند، به گوێرهى راپۆرتى نهتهوهيهكگرتووهكان زياتر له 125 ههزار هاووڵاتى وهك پهنابهر روويان له بهنگلاديش كردووه.
هەر ئەو کاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهيهندراوێكدا ئهو تاوانانهى ئيدانه كرد، كه بهرامبهر به پێكهاتهى رۆهينگاى موسڵمان له ميانمار ئهنجامدهدران.
ئێستا نزیکەی 850 هەزار رۆهینگیا لە کەمپەکانی بەنگلادیش دەمێننەوە، لە کاتێکدا 600 هەزار ئەندامی دیکەی کۆمەڵەکە لە ویلایەتی راخین لە میانمار ماونەتەوە کە بەپێی راپۆرتەکان زوڵم و نادادیەکی زۆریان بەرامبەر دەکرێت.
سەرچاوە: AFP
H.H