شه‌پۆلی سه‌رما له‌و كاته‌دا كۆتایی پێدێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له كۆتایی مانگی ئاداردا، پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و كۆتایی به سه‌رما و بارانبارین دێت.
عامر ئه‌لجابری، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه پله‌كانی گه‌رما به پچڕپچڕی به‌رز ده‌بنه‌وه.
ئه‌لجابری راشیگه‌یاند، ئه‌و سه‌رمایه‌ی له رۆژانی رابردوو رووی له عێراق كرد، به‌هۆی ئه‌و بارسته هه‌وایه بوو كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هاتبوو. ده‌شڵێت: "نه‌بوونی سه‌وزایی زۆر له عێراق و كه‌مبارانی، ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی خۆڵبارین، بارانبارینیش تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت".