سێ گه‌نج له‌ ماوه‌ت خنكان

"ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌"
كه‌سوكاری ئه‌و 3 گه‌نجه‌ی له‌ ماوه‌ت كه‌وتنه‌ ئاوه‌وه‌، چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن
كه‌سوكاری ئه‌و 3 گه‌نجه‌ی له‌ ماوه‌ت كه‌وتنه‌ ئاوه‌وه‌، چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن

K24 – سلێمانی:

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سێ گەنج  لە  چەمی خەمەڵۆكەی ماوەتی سەر بە دەشتی تلێی ناوچەی شارباژێڕ دیار نەماون.

قائیمقامی ماوەت راشیگه‌یاند، دووانیان جل و مۆبایلەکانیان لەسەر قەراغی چەمەکەن، پێدەچێت یەکێکیان کەوتبێتە ناو ئاوەکە و دوانەکەی دیکە بە دوایدا رۆیشتبن، بەڵام تا ئێستا کەسیان نەدۆزراونەتەوە.

کامەران حەسەن، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئەو  دووکەسەی جل و بەرگەکانیان لای قەراغی چەمەکەیە مەلەوانی دەزانن، پێدەچێت بۆ رزگارکردنی ئەو کەسەی دیکە رۆیشتبنە ناو ئاوەکە و تا ئیستاش گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە. ده‌شڵێت: "بەھۆی سەختی و تاریکی شوێنەکە تیەمەکان ئەمشەو ناتوانن بە دواداچوون بکەن، وا بڕیارە سبەی تیمێك لە سلێمانی و دوکانەوە بچن بۆ ماوەت و بە دوای ئەو که‌سانەدا بگەڕێن.

گوتیشی: "تیمی فڕۆکەوانی بە کۆپتەر ھاوکارییان دەکەن".