نهێنی شێوازه نوێیه‌كه‌ی قژی رۆناڵدۆ
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه نهێنییه‌كی مرۆڤایه‌تی له شێوازی قژ تاشینه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی هه‌یه، كه ئێستا له یۆرۆی 2016 به‌م شێوازه به‌دیاركه‌وتووه.
به‌پێی كه‌ناڵی (تیلیسینكۆ)ی ئیسپانی رۆناڵدۆ له شێوازه نوێیه‌كه‌یدا له‌دواوه‌ی سه‌ری دوو هێڵی كێشاوه، ئه‌مه‌ش وه‌كو هێمایه‌ك بۆ منداڵێكی تووشبوو به شێرپه‌نجه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه نه‌شته‌رگه‌ری بووه‌ته هۆی دروست بوونی دوو هێڵ له سه‌ری منداڵێكی تووشبوو به شێرپه‌نجه، كه یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه رۆناڵدۆ هه‌ڵساوه به كێشانی دوو هێڵ له پشته‌وه‌ی سه‌ری.
كریس له ئێستادا هاوڕێیه‌تی پۆرتوگال ده‌كات جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپا و له یه‌كه‌م یارییان به‌رامبه‌ر ئایسلاند به‌گۆڵێك یه‌كسان بوون.