تەندروستی هەولێر پلانی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاشكرا ده‌كات

"خزمەتگوزاری پزیشکیە تەندروستیەکان له‌ رۆژانی نه‌ورۆز بەردەوام دەبن"
تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان
تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پلانی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاشكرا ده‌كات و لێژنەیەکی بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردن پێکهێناوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، خزمەتگوزاری پزیشکییە تەندروستییەکان له‌ رۆژانی نه‌ورۆز بەردەوام دەبن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لێژنەیەکی بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی دەزگاکانی تەندروستی لە رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز پێکهێناوە، کە خزمەتگوزاری پزیشکییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبن، بەم شێوەی لای خوارەوە:

1. نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان بەردەوام دەبن لەڕێگەی ئێشکگری 24 کاتژمێری بەردەوام بەڕووی هاووڵاتیان كراوه‌ ده‌بێت، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

2. سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن(122)  بەردەوام (24)کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن لە رێگەی هێڵی ژمارەی(122) بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بە هاناوەچوون بۆ هەر حاڵەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.

3. بەشی کردە پزیشکیەکان لە شوێنە گه‌شتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر 10 تیمی پزیشکی و ئەنبوڵانسی ئامادەکردووە، بۆ هەر حاڵەتێکی روووداو بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە نزیکەوە سوود لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی وەربگرن.

4. سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری لەخزمەت  هاووڵاتیاندا دەبیت بەشێوەی (24) کاتژمێر.

تیمەکانی فریاگوزاری بەم شێوە دابەشکراون:

1. بازگەی هەولێر 

2. هاوینە هەواری هەنارە

3.هاوینە هەواری دڵۆپە

4. بنکەی فریاگوزاری شێراوە

5. سنووری ناحیەی مخموور

6. پارکی شەهید سامی عدالڕەحمان

7. هاوینە هەواری شێخ توڕاب

8. پارکی شانەدەر

9. بنکەی فریاگوزاری خانزاد

10. هاوینە هەواری دووین

11. بنکەی فریاگوزاری گۆمەسپان

12. بنکەی فریاگوزاری خەبات

13. سنووری شقڵاوە(2)تیم

14. هاوینەهەواری گەلی علی بەگ

15. دەڤەری بارزان(2)تیم /مەیدانۆک - رێزان

"بەهیوای تەندرستیەکی باش بۆ هەموو لایەک"

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

تیمه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ولێر
تیمه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ولێر