لیڤاندۆڤسكی رازیبووه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندێز یاری بكات
بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆله‌ندی نزیك بووه‌ته‌وه و پێشبینی كراوه ببێته سه‌ركرده‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی چاڤی هێرناندێز بۆ وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی بۆ چوار وه‌رز تاوه‌كو 2026 پێشكه‌شی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵان كردووه.
لیڤاندۆڤسكی ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 37 یاری، 45 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگ و بۆندزلیگای گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: گواستنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی قورس نییه و گرێبه‌ستێكی ئاڵۆز نابێت هاوشێوه‌ی هالاند، به‌وپێیه‌ی یاریزانه‌كه بۆخۆشی ئاره‌زووی یاریكردن ده‌كات بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
لیڤاندۆڤسكی له هاوینی 2010 خولی پۆڵه‌ندای جێهێشت و به به‌های 4 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی دۆرتمۆند، له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆی 187 یاری، 103 گۆڵ و 42 ئاسیستی هه‌بوو، دواتر له هاوینی 2014 به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 366 یاری، 339 گۆڵی كردووه.