نه‌ورۆز و چه‌مچه‌ماڵ رۆژێكی خۆشیان له خولی نایاب تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی 25ـه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، دوو یاری به‌ڕێوه‌چوون، چه‌مچه‌ماڵ دوای 56 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد، یانه‌ی نه‌ورۆزیش گۆڵبارانی شێروانه‌ی كرد.
نه‌ورۆز گه‌ڕایه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كان
یانه‌ی نه‌ورۆز له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه پڕبوو له گۆڵ و رووداوی جۆراوجۆر.
هه‌ستیار دڵشاد یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌ی شێروانه له خوله‌كی 37 به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، نه‌هامه‌تییه‌كانی شێروانه به‌وه‌ش كۆتایی نه‌هات، كاتێك محه‌مه‌د دڵشاد یاریزانی یانه‌ی شێروانه لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ستدا.
ئه‌م دوو رووداوه‌ی به‌سه‌ر یانه گه‌رمیانییه‌كه‌دا هات، باجی قورسی بۆ یانه كه‌لارییه‌كه لێكه‌وته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، ئاری ئه‌نوه‌ر یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز به لێدانێكی مووشه‌كی له دووره‌وه تۆڕی گۆڵی یانه‌ی شێروانه‌ی هه‌ژاند.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م، یاریزانانی یانه‌ی نه‌ورۆز تۆپێكیان له ناوه‌راستی یاریگه پچڕاند و كردیانه هێرشی پێچه‌وانه‌وه و ره‌مه‌زان قادر له خوله‌كی 52 گۆڵی دووه‌می به ئاسیستی كاروان باپیر بۆ نه‌ورۆز زیاد كرد و ئه‌ركی شێروانه‌یان قورس‌تر كرد.
پاشان شادمان سه‌باح له خوله‌كی 71 به ئاسیستی هێمن فه‌ره‌ج گۆڵی سێیه‌می بۆ نه‌ورۆز تۆمار كرد و یانه‌ی شێروانه‌ی به‌ره‌و شكستێكی قورس‌تر برد و یارییه‌كه به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كۆتایی هات.
یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 35 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شێروانه به 29 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.
چه‌مچه‌ماڵ به 3 خاڵه‌وه له به‌رزاییه‌كانی پیرمامه‌وه هاته‌خواره‌وه
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئارارات به‌ره‌و لوتكه‌ی پیرمام سه‌ركه‌وت، له خوله‌كی 10 هاوكار یه‌حیا سوودی له لێدانێكی گۆشه وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می به ئاسیستی هاوكار له‌تیف تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌شته‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به 33 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات تووشی نۆیه‌مین شكست بوو به 30 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.