دەوڵەتی یاسا بەشداری کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق ناکات

K24- ههولێر:
هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق بەشدار نابێت و هەمان بۆچوون و هەڵوێستی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر نەکراوە، لە رێککەوتن لەگەڵ ئەو رەوتەش بێئومێدبوون.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، سبەی شەممە (26ـی ئادار/مارسی 2022) کاتژمێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ بهگوێرهی بەرنامەی کاری دانیشتن، کە تایبەتە بە ههڵبژاردنی سەرۆك کۆماری عێراق، دانیشتنهكه بەڕێوەدەچێت.