سەرۆکی ئەمهریکا سەربازانی وڵاتەکەی لە پۆڵەندا بەسەرکردەوه
K24- ههولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمهریکا ئەو سەربازانەی وڵاتەکەی بهسهركردهوه، کە لە چەند رۆژی رابردوو بۆ بەهێزکردنی بەرەی رۆژهەڵاتی وڵاتانی ناتۆ رەوانەی پۆڵەندا کراون و لە شاری رزیشۆ لەنزیك سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون.
بایدن لەگەڵ سەربازەکانی وڵاتەکەی دانیشت و پیتزای لەگەڵ خواردن. بایدن بە سەربازەکانی وڵاتەکەی گوت: ئێوە باشترینی دنیان، چونکە بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی دەکەن، ئێوە بەرگری لە کەسانێك دەکەن کە زۆر پێویستیان پێتانە.
بايدن له گوتارێكدا بۆ سهربازانی وڵاتهكهی له پۆڵهندا دووپاتیكردهوه، "ئێوە یەك لەسەدی خەڵکی ئەمهریکان، نەدەبوو هیچ یەك لە ئێوە لێرە بن، بەڵام ئێوە بۆ خزمەتی وڵاتەکەتان لێرەن، ئێوە له 99%ی خەڵکی ئەمهریکا دەپارێزن بەمنیشەوە، ئێمە زۆر قەرزاری ئێوەین".
سهرۆكی ئهمهریكا گوتیشی: هەر لە سەرەتای داگیرکارییەکانی رووسیاوە، ئێمە هاوکاری و راهێنان بە ئۆکرانیەکان دەکەین. خەڵکی ئاسایی ئۆکرانیاش بەرگری دەکەن، گەنجانی ئۆکرانی دەبینین لەڕووی تانکەکانی رووسیا دهوهستنهوه و دەڵێن: وڵاتەکەمان بەجێناهێڵین. ئەمە شتێکی ناوازەیە".
بایدن گوتی: "کوڕەکەی منیش ساڵێك لە عێراق بووە، شەش مانگ لە کۆسۆڤۆ بووە. ئەستێرەی برۆنزی بەدەستهێناوە و مەدالیای قارەمانێتی و خزمەتی وەرگرتووە. شەرەفەمەندانەترین کار کوڕەکەم کردبێتی، ئەوە بووە كه جلی سەربازی وڵاتەکەی لەبەرکردووە و وەك ئێوە خزمەتی کردووە".
روو له سهربازانی وڵاتهكهی سهرۆكی ئهمهریكا گوتی: "ئێوە وادەکەن خەڵکی ئۆکرانیا و ئەوروپاش متمانە و ورەیان بەرزبێتەوە. هەر بۆیە وەزیری دەرەوە داوای لێکردم 12 هەزار سەربازی دیکە رەوانەی ئەوروپا بکەین، ئێستا 100 هەزار سەربازی ئەمهریکی لە ئەوروپان، چونکە ئێمە رێکخەری پرەنسیپەکانی هەموو جیهانین. ئێوە باشترینەکانی ئەمهریکان، من تەنیا بۆ یەك شت هاتوومەتە ئێرە، ئەویش ئەوەیە پێتان بڵێم: زۆر سوپاس بۆ ئەو خزمەتەی دەیکەن".
دواتر سەرۆکی ئەمهریکا لەگەڵ سەرۆکی پۆڵەندا و وەزیری بەرگری و دەرەوەی ئەمهریکا تیمە مرۆییەکانیان لە پۆڵەندا بەسەر کردەوە.
سەرۆکی ئەمهریکا لەوێ جارێکی دیکە پۆتنی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد و گوتی: ژن و منداڵی بێ تاوان دەکوژێت و ملیۆنان کەسی ئاوارە و دەربەردەر کردووه و ژێرخانی وڵاتێکی وێران کردووە.
H.B