بە هاوبەشی میدیایی کوردستان24 کۆنفرانسی تێدئێکس نیشتمان بهڕێوهدهچێت
K24 - ههولێر:
بە هاوبەشی میدیایی کوردستان24، ئەمڕۆ شهممه (26ی ئادار/ مارسی 2022) کۆنفرانسی تێدئێکس نیشتمان بە بەشداری 1200 کەس لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفرانسی ئەمجارەدا 10 قسەکەر چیرۆکی سەرکەوتنی خۆیان دەگێڕنەوە.
ئەمە پێنجەمین کۆنفرانسی تێدئێکس نیشتمانە، کە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، کۆنفرانسەکە نێودەوڵەتییە و تایبەتە بە ناساندنی بەهرە و توانای گەنجان، لە کۆنفرانسی ئەمساڵدا، قسەکەرەکان کوردن و باس لە سەرکەوتنەکانی خۆیان دەکەن لە بوارە جیاجیاکاندا.
10 وتاربێژ (قسەکەر) کە کوردن، لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون و چیرۆكی سهركهوتنی خۆیان دهگێڕنهوه، هەر قسەکەرێك بۆ ماوەی 4 بۆ 18 خولەك لەبەردەمە، بۆ ئەوەی وتارەکەی پێشکەش بکات.
یەکێک لە قسەکەرانی بۆنەکە، "ڤیار فرسەت سۆفی"یە، کچی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر، بابەتی وتارەکەی بریتیە لە بەهێزکردنی هەرزەکاران.
ئهو بابەتانهی له كۆنفرانسهكه قسەیان لەبارەوە دەکرێت، بریتین لە تەکنەلۆژیا، ماف و پاراستنی ئاژەڵان، بانکی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی گەنجان.
له كۆنفرانسهكه جگه لە وتارەکان، چەندین چالاکی دیكه لە میانی بۆنەکە بەڕێوەدەچێت. چەندین بەرهەم و خاوەنکاری خۆماڵی بەشدارییان له كۆنفرانسهكه كردووه و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
ههر له كۆنفرانسی تێدئێکس نیشتمان پێشبڕکێ و چەندین یاری ئەلیکترۆنی و نمیایشی جۆراوجۆر لە دەرەوەی هۆڵەکان ئەنجام دەدرێت.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان24، لەسەدا 78ی رێکخەرانی خۆبەخی تێدئێکس نیشتمان لە رەگەزی مێن، تەنیا لە 22% لە رەگەزی نێرن. کۆی گشتی رێکخەرانی خۆبەخش تیدێكس نیشتمان 150 کەس، زۆربهیان قوتابین و تهمهنیان له نێوان 18 تا 20 ساڵییه.
تێدئێکس کۆنفرانسێکی جیهانییە، ساڵانە لە زیاتر لە 160 وڵات لەلایەن گەنجانی خۆبەخشەوە رێکدەخرێت، چاوەڕێدەکرێت لە کۆنفرانسەکەی ئەمجارەشدا، ئامادەبووان گوێبیستی چەندین چیرۆکی سەرکەوتن بن کە لەلایەن قسەکەرەکانەوە دەگێڕدرێنەوە.
کۆنفرانسەکە كاتژمێر 10ی سهرلهبهیانی به پارچه میوزیكێك دهستپێدهكات و تا كاتژمێر 4ی ئێواره بهردهوام دهبێت، كه ههریهك له "ئەلەند سەیفەدین"، ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و ڕاوێژکاری بانکی دیجیتاڵە، "گەرودە (ھێژا)" چالاكوانی تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، "زانیار جەبار"، وانەبێژەو راوێژکاری گەشەپێدانی بازرگانی و راھێنەر، "ڤیار فرسەت سۆفی"، كچی پارێزگاری پێشووی ههولێر، "ساکار حەمەخان"، چالاكوان، "گۆشان محهمەد عهبدولکهریم قەرەداغی"، پسپۆڕی تهندروستی، "ئاڤیڤان یاسین"، بلۆگەر لەبواری پزیشکی و فاشیۆن، "سەنا محەمەد سەعید"، چالاكوان، "دانیار عومەر حەمە خورشید"، چالاكوانی بواری تهكنهلۆژیا، "پێری خان"، پسپۆڕی سیاسەتی گەشەسەندنی بەردەوام و کاروباری نێودەوڵەتی له كۆنفرانسهكه چیرۆكی سەرکەوتنی خۆیان دەگێڕنەوە.
بۆنەکە بە سپۆنسەری چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و هاوبهشی میدیایی كوردستان24 بەڕێوەدەچێت.