دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق زەنگی لێدا

K24 - بەغدا
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، زەنگی ئاگادارکردنـەوە بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمان لێدا.
زۆربەی پەرلەمانتاران چوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوە و سەرۆکی پەرلەمان بە خوێندنەوەی ناوی ئامادەبووان کۆبوونەوە دەستپێدەکات.
پەیامنێری کوردستان24 لەناو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "جگە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سەدرییەکان، سیادە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی (لەپێناو خەڵک)یش کە پێکهاتووە لە فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و ئیمتیداد، چوونە نێو هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق و داواکارییەکانیان لەلایەن سەرۆکی کوتلەی سەدر و سوننەکانەوە واژۆ کرا".
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، تائێستا زیاتر لە 200 پەرلەمانتار لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقن و دەیانەوێت بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن.
بەپێی بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق، بۆ تەواوبوونی رێژەی یاسایی، پێویستە لە کۆی 329 پەرلەمانتاری عێراق، 220 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبن.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، 40 كاندید كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار دهكهن.
دوای هەڵبژاردنی سهرۆك كۆماری عێراق، به گوێرهی دهستوور سهرۆك كۆمار پاڵێوراوی كوتلهی زۆرینه كه هاوپهیمانی رزگاری نیشتمانه رادهسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت.