ناتۆ مانۆڕێکی سەربازی دەستپێکرد
K24 - هەولێر:
مانۆڕی سه‌ربازی "ئاڵای فریزا 2022"ی ناتۆ له‌باره‌ی جه‌نگی به‌رگریی ئاسمانیی، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی ڵیۆردن له باكووری هۆڵه‌ندا ده‌ستی پێكرد.
بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی ڵیۆردن له راگه‌یاندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە مانۆڕی سه‌ربازی "ئاڵای فریزا 2022" كه به شێوه‌یه‌كی چڕ له كایه‌ی ئاسمانی هۆڵه‌ندا و به‌شێك له كایه‌ی ئاسمانی دانیمارك ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی 30 وڵاتی ئه‌ندام له ناتۆ كه ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و كه‌نه‌دایشیان له‌نێودان به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له مانۆڕه‌كه‌دا جگه له فڕۆكه‌كانی جۆری F-35, F-18, F-16، هه‌روه‌ها هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی جۆری "AH-64 Apache" "AS532U2 Cougar" و سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كانی به‌رگریی ئاسمانی SA-6 و SA-8 به‌كار ده‌هێندرێن.
بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی ڵیۆردن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ساڵێك ئه‌م مانۆڕه له هۆڵه‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌كه په‌یوه‌ندی نییه به ره‌وشی ئۆكرایناوه.
نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ركدار به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و تا 8 نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
AA