پارتی باره‌گای لقی پێنجی له به‌غدا داخست
K24 –هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، شه‌وی رابردوو بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەكانەوە، لایەنگرانی حەشد هێرشیانكردە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاگریان تێبەردا.
له‌مباره‌یه‌وه لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "شه‌وی( 27 له‌سه‌ر 28ـی ئادار / مارسی 2022) وه‌ك كاردانه‌وه بۆ تویته‌كه‌ی "نایف كوردستانی" كه بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی هێما ئاینییه‌كان ده‌ربڕیبووه، ژماره‌یه‌ك كه‌س هه‌ڵسان به سووتاندنی باڵه‌خانه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لقی پێنجی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه‌ی پارتیان له به‌غدا سووتاند، جیا له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی تایبه‌تیان له‌ناو لقی پێنج دزیووه.
لقی پێنجی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "پارتی حزبێكی خاوه‌ن مێژووه له عێراق، هاوشانی پارته‌كانی دیكه‌ی نیشتمانی عێراقی، خاوه‌نی خه‌باتێكی دوور و درێژه و به‌رده‌وامیشه".
پارتی له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رۆڵی سه‌ره‌كی له دابینكردنی دیموكراتیی، ئازادی راده‌ربڕین و به‌شداریكردنمان له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقیدا ده‌گێڕین.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، "ئه‌وه بۆ دووه‌م جاره باره‌گای پارتی له به‌غدا ده‌سووتێندرێت، بۆیه بڕیارماندا باره‌گای لقی پێنج له به‌غدا دابخه‌ین، وه‌ك ده‌ربڕینی مه‌زڵوومییه‌تی كادیر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌مان، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراقی دڵنیایی ته‌واو ده‌داته ئێمه".